ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی كرومیتی شاری كرمان كه زیاتر له یه‌ك مانگه له‌به‌ر داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه بێكار كراون، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی مانگی جۆزه‌ردان به به‌ڕێوه بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه له شاری كرمان بوه‌ته هۆی بێكار بوونی زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار و زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش كه له هاووڵاتییانی به‌لوچ پێكهاتووه، به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كاری دیكه له‌ناوچه‌كه‌یان ژیانیان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت بووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵی پاره‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و مهعدنه له لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه به بیانووی نه‌بوونی سیمان داخراوه و كرێكارانیش ئه‌و بیانووه به ناڕاست ده‌زانن و ڕایانگه‌یاندووه زیاتر له ٧٠له‌سه‌دی كاره‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه هیچ پێویستیه‌كی به سیمانه‌وه نییه.