كرێكارانی لووله سازی خووزستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركرانی به‌شێك له هاوكاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌و ئۆستانه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی لوورله‌سازی خووزستان له خراپترین دۆخی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین و چه‌ندین جار به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر كارخانه و ئۆستانداری ئه‌و ئۆستانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون به‌ڵام تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خی به‌داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه شیركه‌تی لووله‌سازی خووزستان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و پاش سپاردنی ئه‌و شیركه‌ته به‌به‌شی خسووسی به هۆی قه‌رزداربوون به ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌وه داخرا و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران خۆی بواردووه.