کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی له‌سه‌كارده‌ركراوی مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی له‌سه‌كارده‌ركراوی مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارای له‌سه‌كارده‌ركراوی مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، ٦٠ كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی تیتانیۆمی كه‌هنووج له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ٧٠٠ كرێكاری بوومیان دابوو، به‌ڵام ئێستا زۆبه‌ی كرێكاران خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ن و به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته‌ بێكاركردنی كرێكارانی بوومی. كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون.