کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “كیش چووب” له‌ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان

ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی “كیش چووب” له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “كیش چووب” به‌ ده‌ ساڵ پێشینه‌ی كاری ماوه‌ی چوار مانگ كه‌ حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی پاریان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، دوایین حه‌قده‌ستێكه‌ وه‌ریان گرتووه‌ حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ بووه‌ كه‌ له‌ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ په‌رداختكراوه‌ و  نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كان بووه‌ته‌ هۆی سه‌رگه‌ردانی و بێ هیوایی كرێكاران و خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان له‌ باروودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی “باتمان”ی باكووری كوردستان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی ژنانی ئێران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شاباد

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی “زارا محه‌ممه‌دی” و  “سیاوه‌ش حه‌یاتی” له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 46 كه‌س له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران

komalah