ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی میامی له شارستانی شاهڕوود، له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكار به پێشینه‌ی ١٥ ساڵ كاره‌وه له كارخانه‌ی نه‌ساجی میامی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نكار له‌كاتی پێدانی حه‌قی ئه‌ولاد، ئیزافه كاری، حه‌قی مه‌سكه‌ن و مه‌زایاكانی دیكه، یاسای كار له‌به‌رچاو ناگرێت و لانیكه‌می حه‌قده‌ستیان كه‌متر له‌و بڕه پاره‌یه كه ئیداره‌ی كار دیاری كردووه. هه‌ر كرێكار بڕی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن پاره وه‌رده‌گرێت له حاڵێكدا پایه‌ی حه‌قده‌ستی دیاریكراو له‌ساڵی ١٤٠٢، ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌ر كرێكار ڕۆژانه تا ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كات و هیچ كاتێكی بۆ پشوودان نییه.