ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له شاری شووش، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوه‌كاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. شایانی باسه كه كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس مادده سه‌ره‌كییه‌كانی له كارخانه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په وه‌رده‌گرێت و پێشتر ٣ هه‌زار كرێكاری قه‌راردادی و ڕه‌سمی بووه به‌ڵام له ئێستادا به هۆی شه‌پۆلی ده‌ركرانی كرێكارانی قه‌راردادی ڕێژه‌ی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ته‌نیا ٧٠٠ كرێكاره.