كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی دیبا له شووشته‌ر، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی كارخانه و بێكاركردنی سه‌دان كرێكار كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه له‌سه‌ركاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه له حاڵێكدا بووه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو و پاش ڕاده‌ستكردنی كارخانه به كه‌رتی تایبه‌ت، ئاستی به‌رهه‌مێنان له‌و كارخانه‌یه چووه‌ته سه‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی بۆ پێدانی پاره جێبه‌جێ نه‌كردووه. ئێستا به داخرانی ئه‌و كارخانه ٥٠٠ كرێكار بێكار كراون و كرێكاران به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.