ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و بیلاته‌كلیف بوونی كارخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی پاش ١٠ ساڵ داخران، مانگی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه به به‌ڵێنی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌ستبه‌كار بوو. ئێستا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ كڕینی شه‌كه‌ر ته‌رخان نه‌كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ جارێكی دیكه كار و چالاكییه‌كانی ڕابگیرێت. به‌وته‌ی كرێكاران، بڕی ٢٨ ملیارد تمه‌ن بودجه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه ته‌رخان كراوه، به‌ڵام ١٦ ملیارد و چوارسه‌د ملیۆن تمه‌نی بۆ په‌رداختی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كرێكاران سه‌رف كراوه. كارخانه‌ی قه‌ندی مه‌مه‌سه‌نی پێویستی به ٢٠٠ ملیارد تمه‌نی دیكه هه‌یه تاكوو شه‌كه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی قه‌ند دابین بكرێت، به‌ڵام پاره نییه و ٦٠ كرێكاریش بێكار كراون.