کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی داروگه‌ری تاران

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی جۆزه‌ردان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌دا كۆ بوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٢٥٠ كرێكار كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ هیچ جۆره‌ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووهله‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌شی به‌سته‌به‌ندی به‌رهه‌مه‌كان كه‌ وه‌ك به‌شێكی جیاواز له‌و كارخانه‌یه‌ داده‌نرێت، له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی پاره‌وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ جۆره‌ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتوووه‌. به‌وته‌ی كرێكارێكی ئه‌و كارخانه‌یه‌ جیا له‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ كاری به‌رهه‌مهێنان له‌و كارخانه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تی وه‌ستاوه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی بێكاربوونی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنى کرێکارانى پڕۆژەى “داربەست به‌ند”ی شیركه‌تی “ئەکسیر”ی عەسەلوویە

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له‌ تاران

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كارون

komalah

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی “داربه‌ست به‌ند”ی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت

komalah