کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له‌ تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

كرێكارانی ناڕازی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌ ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پوورشپه‌ڕ و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رده‌اخت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی دارووگه‌ر سێ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌دواكه‌وتووه‌ و ده‌ڵێن: له‌م باروودۆخه‌ خراپه‌‌ ئابووریه‌دا به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مه‌عیشه‌تیان كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان

-

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-