ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی شاهڕوود له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و بێكاركردنیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی شاهڕوود پاره‌یه‌كی زۆر به ئیداره‌ی به‌رق قه‌رزداره و ئیداره‌ی به‌رق كاره‌بای ئه‌و ناوه‌نده سهنعهتیهی بڕیوه. بڕانی كاره‌بای كارخانه بووه‌ته هۆی بێكاری كرێكاران و ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له په‌رداختی حه‌قده‌ستی پێرسۆنێلی شیركه‌ت خۆی ده‌بوێرێت و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن.