ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی خه‌زه‌ر له پارێزگای گیلان له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی پیشه‌یی و ناڕوونی دۆخی به‌رهه‌مهێنان له‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، پاش كۆبوونه‌وه‌ی پێنجی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، خاوه‌نكار بڕیاری دا دۆخی پیشه‌ییان ڕوون بكرێته‌وه به‌ڵام به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌ن كارخانه‌ی پێشوو به‌دوای چه‌ند ساڵ قه‌یرانی دارایی به‌رهه‌مهێنانی له‌و كارخانه‌یه ڕاگرت و نزیكه‌ی ٥٠٠ كرێكار چاوه‌ڕێی هاتنی به‌رپرسانی ئوستان و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كارخانه و پیشه‌كه‌یان بوون. كرێكارێك له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: حه‌قده‌ستی مانگی خه‌رمانان په‌رداخت كراوه به‌ڵام گرینگ‌ترین داواكاریمان كه ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی دووباره‌ی كارخانه‌یه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ٥١٪ی پشكی ئه‌و كارخانه‌یه ڕاده‌ستی سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام كراوه.