ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی ئه‌هواز له ئاست ده‌ركردن له‌سه‌ركاری شه‌ش كه‌س له هاوكاره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌سه‌ركار ده‌ركرانی شه‌ش كه‌س له هاوكاره‌كانیان ته‌نیا به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، نیشانه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ناكارامه‌ی شیركه‌ت و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منییه‌تی له‌گه‌ڵ كرێكارانه. چ یاسایه‌ك قبۆڵ ده‌كات كرێكارێك به پێشینه‌ی كاری ١٧ ساڵ بێكار بكرێت، ئه‌و گرێبه‌ستانه له‌گه‌ڵ كۆیلایه‌تی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان چ جیاوازییه‌كی هه‌یه، ئێمه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانمان بۆ سه‌ر كارین و ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه‌مان جێبه‌جێ نه‌كرێت خوێن مژه‌كانی نوێنه‌ری سه‌رماریه‌داری له‌و ناوه‌نده ده‌كه‌ینه ده‌ره‌وه.