ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شێركه‌تی “كیان تایر” له‌ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له گه‌ڕه‌كی “چواردانگه“ی ئیسلامشار كۆبوونه‌ته‌وه و به گڕدانی تایه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه، ئه‌م كرێكارانه داوای حه‌قده‌سته وه‌دوا كه‌وتووه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون.
