کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شێركه‌تی ئێران مایه‌ی ته‌ورێز به‌هۆی تۆمار نه‌كردنی داواكاری وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی “حه‌قولسه‌عی” له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی كار كۆ بوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ پاش داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه‌ بۆ ٦ مانگی سه‌ره‌تای بێكار بوونیان پاره‌ی “حه‌قولسه‌عی”یان وه‌رگرتووه‌ بۆ ٦ مانگی دووهه‌میش داوای وه‌رگرتنی مافه‌داراییه‌كانیان له‌ ئیداره‌ی كار كردووه‌ به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌یه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نیشان نه‌داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سزاكانی دیوانی عه‌داڵه‌تی ئێداره‌یی، سكاڵای ئه‌و كرێكارانه‌ بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ڕه‌ت كرابوویه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

komalah

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی بو‌مه‌له‌رزه‌لێدراوانی هۆرمۆزگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشووانی “كورد ئاباد”ی ته‌فت دژبه‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی تولی پێرس له‌ شاری قه‌زوێن

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی كاتی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان

komalah