كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌تی ئابفای مشگین شه‌هر ڕۆژی شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حقووقه‌كانیان بۆ زیاتر له چه‌ند مانگ، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له دۆخی ئابووری ئێستای و هه‌ڵاوسانێكی بێ وێنه كه به‌ڕۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه، كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته به‌هۆی وه‌رنه‌گرتن و كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه كرێكارانی شێركه‌تی ئابفای مشگین شه‌هر زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دوا كه‌وتووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌داوه.