سه‌دان كرێكاری ناڕازی شیركه‌تی گوگڵ له ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دژبه به‌ستنی قه‌راردادی نیزامی “نیمبووس” له‌لایه‌ن شیركه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و قه‌رارداده داهاتێكی زۆر بۆ شیركه‌ت دابین ده‌كات، به‌ڵام ته‌واوی بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌كان پێشێل ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ناكه‌ن. ڕژیمی داگیركه‌ری ئیسڕائیل به بۆنه‌ی ئه‌و قهراردادهوه ده‌توانێت خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ئاسانتر كۆمه‌ڵكوژ بكات و ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و یاسانه‌یه كه شیركه‌ت ئیدعای ده‌كات.