سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی كرێكارانی قوروه به‌هۆی داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه، به‌شێك له ئاسفاڵتی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی “قه‌ڵا”یان هه‌ڵكه‌ند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی كرێكارانی قوروه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ شاره‌داری ئه‌و شاره ناكۆكیان هه‌یه و له‌ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانی ته‌عاوه‌نی له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه ناڕازین و ڕۆژی شه‌ممه كرێكارانی ناڕازی ٣٠ متر له ئاسفاڵتی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی قه‌ڵای قوروه‌یان هه‌ڵكه‌ند. به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌عاوه‌نی كرێكارانی قوه‌روه، شاره‌داری له ڕێگه‌ی ئاسفاڵتكردنی ئه‌و زه‌مینانه‌ی كه دراوه به كرێكاران ده‌یه‌وێت داگیریان بكات و مافه‌كانیان پێشێل بكات.
