ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رقی شیراز دژبه په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌موو كات به شێوه‌ی قیستی په‌رداخت ده‌كرێت و هێشتا حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوویان وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی، كاتێك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی به‌رقی ئوستانی فارسمان كردووه له وڵامدا وتوویه‌تی، حه‌قده‌ست و جێژنانه‌ی ئێوه له‌لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه په‌رداخت ده‌كرێت و ئه‌بێ سه‌ردانی ده‌فته‌ری شیركه‌تی په‌یمانكاری بكه‌ن له حاڵێكدا سه‌رۆكی شیركه‌تی په‌یمانكاری خۆی جێگری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رقی ئوستانی فارسه.