به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی شاغڵ له ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كرماشان، له‌ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی شاغڵ له ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كرماشان ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌دوای له‌سه‌ركار لابردنی “مه‌حموود باوه‌ند” و “یه‌زدان خۆسره‌وی” دوو سه‌رده‌سته‌ی باندی مافیایی نێو ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی كرماشان له‌لایه‌ن كه‌هریزی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌و ئیداره‌وه، دۆخی شیركه‌ت ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر بووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفتی پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته نییه.