ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی له مه‌نچستری به‌ریتانیا، كرێكارانی شیركه‌تی ئامازۆن له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی مافه‌كانی دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و مانگرتن، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌یاله‌تی میسووری ئه‌مریكا تا نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی شیركه‌تی ئامازۆن له به‌ریتانیا، ئورووپا و ئه‌نباره‌كانیان له هندووستان، كرێكاران خوازیاری پێدانی مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها داوایان كرد ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بڕواته سه‌ره‌وه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت.