كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی ته‌زره خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، ده ساڵ له‌وه‌به‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بۆ كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه به شێوه‌ی نێوه‌چڵ جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان له چاو كرێكارانی مه‌عده‌ن له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆر كه‌متره. خاوه‌نكار پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه حه‌قده‌سته‌كانیان بباته سه‌ره‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه.