ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌ی درووستكردنی به‌ندئاوی كاروونی چوار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٢٢ ڕۆژ له ساڵی تازه تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام خاوه‌نكار هێشتا حه‌قده‌ستی دوو مانگ و جێژنانه‌ی ساڵی تازه‌ی نه‌داوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به‌شێك له كرێكاران پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. كرێكاران ده‌ڵێن: حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراون.