کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی چاندن و سه‌نعه‌تی مۆغانی ئه‌رده‌بیل

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی چاندن و سه‌نعه‌تی مۆغانی

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی چاندن و سه‌نعه‌تی مۆغانی ئه‌رده‌بیل ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ له‌ ئاست ناكارامه‌یی به‌رپرسانی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت بڕیاری داوه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ ڕاده‌ستی سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام بكات، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و كرێكاران ده‌ڵێن: بۆ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌ سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام هیچ حساب و كتابێك نه‌كراوه‌ و داهاتوو و باروودۆخی كرێكاران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌.