کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری چابه‌هار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری چابه‌هار 1 1

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری چابه‌هار دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری چابه‌هار له‌ ئاست نه‌دانی جل و به‌رگ، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتمیاعی و نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون.