کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب له‌ ئاست نه‌دانی مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت پاداش، ئیزافه‌كاری و جێژنانه‌یان به‌ كرێكاران نه‌داوه‌ و پێرسۆنێلی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی له‌ دۆخی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب چه‌ند جار له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له‌ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.