ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی چوار مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، به دووكانداران قه‌رزدارن و قستی وامه‌كانیان دواكه‌وتووه. كرێكارێك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: نرخی هه‌ر كیلۆ گۆشت ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه و مانگی ١٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرین كه له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژیانمان نییه.كاتێك منداڵمان نه‌خۆش ده‌كه‌وێت پاره‌مان نییه بیبه‌ین بۆ دكتۆر و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانمان نادات.