ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له پارێزگای گیلان دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ساڵانێكه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه. له حاڵێكدا یه‌كێك له ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره‌داریه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ماڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ٧٥ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده هێشتا چاوه‌ڕێی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.