ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانكی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شاره‌داری جیرۆفت له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٤٣ كرێكاری شاره‌داری جیرۆفت له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، له حاڵێكدا هه‌ر یه‌كه‌و دوو بۆ سێ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه. به وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی ڕژیم چه‌ندین جار به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وی كرێكارانیان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان دابوو به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و نایانه‌وێت داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانی كرێكاران په‌رداخت بكه‌ن.