کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئاودانانی ئیلام

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئاودانانی ئیلام 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئاودانانی ئیلام، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.