ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری ئێرانشار بۆ چه‌ندمین جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌سته‌كانیان له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه په‌رداخت نه‌كراوه و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شاره‌داری ئێرانشار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی دهكردنیان لێ ده‌كه‌ن و بایه‌خ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تیان ناده‌ن.