ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاره‌داری جیرۆفت دژبه داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازییه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری جیرۆفت ٢٥ ساڵ له‌وه‌به‌ر پاره‌یان بۆ كڕینی ئه‌و زه‌مینانه په‌رداخت كردووه به‌ڵام ڕێكخراوی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان و ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی به هاوكاری سپای پاسداران زه‌مینه‌كانیان داگیر كردووه و ئێستا پاره‌كانیان ناده‌نه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو پاش دوو حه‌فته ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، كرێكاران له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.