ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داری له شاره‌كانی شووش و زاهدان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی شاره‌داری زاهدان ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان دواخراوه و به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، سه‌نه‌واتی خانه‌نشینیشیان وه‌ر نه‌گرتووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه. هه‌وره‌ها ١٦ كرێكاری شاره‌داری شووش ڕایانگه‌یاندووه كه حوكمی خانه‌نشینیان به‌پێی یاسای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان له ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١، ده‌رچووه. ئه‌بێ به‌رپرسانی شاره‌داری ١٨٠ بۆ ٢١٠ ملیۆن تمه‌ن حه‌قی سه‌نه‌واتیان پێ بده‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه پاره‌یه به ته‌واوی به كرێكاران نه‌دراوه.