ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانیه‌كانی كووت عه‌بدۆڵڵای ئه‌هواز و ته‌به‌س دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دان. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست ناتوانن سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیش بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.