ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری سه‌رپێڵی زه‌هاو له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری سه‌رپێڵی زه‌هاو هه‌ڵكه‌وتوو له ئوستانی كرماشان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دوا خراوه و به‌رپرسانی شاره‌داری خۆیان له پێدانی حه‌قی بیمه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ش ده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه له‌م دۆخه ئابووریه‌دا ئه‌و كرێكارانه و بنه‌ماڵه‌كانیانی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.