ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاره‌داری شاری سنه دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی حكومه‌ت به دۆخی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كرێكارانی شاره‌داری سنه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای داخوازیان بۆ پێدانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداختی بیمه‌كانیان، له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌دارییه‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ر كردنیشیان لێ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كرێكارانی شاره‌داری ئێران، هه‌موویان سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تیان، حه‌قده‌سته‌كانیان له سه‌ر وه‌خت وه‌رناگرن و زۆربه‌یان بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه بوون.