كرێكارانی شاره‌داری زه‌نجان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری “دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری” له په‌یوه‌ندی به جه‌ژنانه وه‌رگرتنی سه‌ری ساڵی كرێكاران بوون.
به‌پێی بڕیاری “دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری” بڕیار دراوه جه‌ژنانه‌ی كرێكارانی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ، وه‌كوو جه‌ژنانه‌ی كارمه‌ندانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی لێ بێت و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ته‌واوی پاداشت و حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه به‌پێی یاسای كرێكاری دیاری ده‌كرێت. هه‌ر به‌و پێیه وه‌رگرتنی جه‌ژنانه‌ی ئه‌و كرێكارانه به‌پێی یاسای كارمه‌ندان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای كرێكاری دیاری كراوه.