ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری زاهیدان له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ناوچه‌ی ٤ی شاره‌داری زاهیدان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له دۆخێكی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و خوازیاری بایه‌خدانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.