كرێكارانی شاره‌داری بۆكان ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیكی ده‌وڵه‌تی سه‌رنجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه و ئێستاش له كۆتایی ساڵدا هیچ هه‌واڵێك له‌سه‌ر په‌رداختی جێژنانه و پاداشی سه‌ری ساڵ نییه