ده‌یان كرێكاری ده‌ركراوی شاره‌داری ئیلام ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی پیشه‌ییان، كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٣ی ڕۆژ له كۆتایی هاتنی كاری په‌یمانكاری به‌شی عومرانی شاره‌داری ئیلام، هێشتا دۆخی پیشه‌یی٩٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده ناڕوونه و له سه‌رگه‌ردانی و بیلاته‌كلیفیداماوه‌نه‌ته‌وه. به ووته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌دای بیانووی ئه‌وه‌یه كه قه‌راردادی شیركه‌تی په‌یمانكاریی پێشوو كۆتایی هاتووه و به‌نیازن قه‌راردادی نوێ له‌گه‌ڵ په‌یمانكارێكی دیكه ببه‌ستن هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن.