ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شارەداری ئێرانشار له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار، ٧٠٠ كرێكار له‌و ناوه‌نده كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه هه‌روه‌ها ١٥ ساڵه جێژنانه و سه‌نه‌واتیان پێ نه‌داون و به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسانی ئوستان سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان بده‌ن.