كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شاره‌داری شووش، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆه‌زه‌ردان، له ئاست نه‌دانی مه‌زایای خانه‌نشینی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٦ كرێكاری شاره‌داری شووش كه له ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ خانه‌نشین كرابوون، هێشتا سه‌نه‌وات و پاداشیان وه‌ر نه‌گرتووه و شارداری بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. به‌وته‌ی كرێكاران، شاره‌داری ١٦٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن تمه‌ن به كرێكاران قه‌رزداره و تا ئێستا چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.