ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌مجومه‌نی كرێكارانی بیناسازی كوردستان له نامه‌یه‌ك دا كۆ بۆ شۆرای نیگه‌هبانیان ناردووه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی نیشان دا و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌حه‌یه بۆ مه‌جلیس بوون.
كانوونی ئه‌نجومه‌نه سنفییه‌كانی كرێكارانی بیناسازی كوردستان له نامه‌یه‌ك دا داوایان له شۆرای نیگه‌هبان كردووه كه بڕیاره‌كه‌ی مه‌جلیس بۆ ڕاگرتنی دوو ساڵه‌ی چاكسازی ماده‌ی پێنجی یاسای بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی به پێی ئه‌وه‌یكه زیان له یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی ئێران ئه‌دات، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه دا ئاماژه به هه‌بوونی ٦٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی كراوه كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه له ڕیزی بیمه دا وه‌ستاون. هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ بیمه‌كردنی ٧٠٠ هه‌زار كرێكار كه له ساڵی ٨٨ی هه‌تاویه‌وه چاوه‌ڕێی بیمه‌ن نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ساختمانی ٨٪ی شاغڵین له خۆ ده‌گرێت له حاڵێك دا ٥٠٪ی ڕووداوه‌كانی كار له‌و به‌شه ڕوو ئه‌دات.