ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی فرۆشتنی بلیت له مێترۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ستی مانگی خه‌رمانان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، مانگی ڕه‌زبه‌ر خه‌ریكه ته‌واو ئه‌بێت به‌ڵام هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی خه‌رمانانیان وه‌ر نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ په‌یمانكار دا چه‌نیدن كێشه‌یان هه‌یه و حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان تووشی كێشه بوون و هه‌زینه‌كانیان چووه‌ته سه‌ره‌وه.