کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌شی سه‌رله‌نوێ به‌كار هێنانه‌وه‌ی زبڵی شاره‌داری تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی به‌شی سه‌رله‌نوێ به‌كار هێنانه‌وه‌ی زبڵی ناوچه‌ی ٥ی شاره‌داری تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زۆر بوونی كاتی كاركردنیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌یمانكاری ئه‌و شاره‌دارییه‌ له‌ گه‌ڵ كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌دا هیچ جۆره‌ گرێبه‌ستێكی واژۆ كراوی نییه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌و كرێكارانه‌ش بۆ به‌ستنی گرێبه‌ست بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران ناڕازی، چه‌ندین جار به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ كردووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌داییه‌ پێیانی ڕاگه‌یاندووه‌ زیاد كار كردنی ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌ستخۆشانه‌ و بودجه‌ی زیاتره‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “گاردیه‌ن” له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر به‌ندكراون له‌ ئێران

-

مانگرتنی كادری ده‌رمان و بێهداشت له‌ به‌ریتانیا

-

ڕوودانی سێهه‌مین بومه‌له‌رزه‌ له‌ توركیا و چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان

-

هێرشی هێزه‌ ئینتزامیه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

هه‌وڵی به‌غدا بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

-