خزمه‌تگوزارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، له به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی كۆبوونه‌وه و داویان كرد سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان بدرێت.
خزمه‌تگوزارانی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.