ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، کرێکارانی شێركه‌تی “ئێران باسبار نیروو” لە پارێزگای “گیلان” ڕایانگەیاند: کە ماوەی ١٠ مانگە هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه ناڕەزایەتییان بەرامبەر به ئەم پرسە دەربڕیوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی پارێزگای “گیلان” کە خاوەنکارە لەم کۆمپانییە و کرێکارەکانی لە سێ و پێنج تونێلی ڕێگای “مەنجیل” – “ڕودبار” کار دەکەن، لە ساڵی ١٤٠١وە تەنها حه‌قده‌ستی یەک مانگیان وەرگرتووە. کرێکارەکان دەڵێن: ئێمە مانگانە نزیکەی ٢٨٠ کاتژمێر کار دەکەین و هەر جارێک ناڕەزایەتیمان بەرامبەر ئەو کۆمپانیایە نیشان دەدەین، هەڕەشەی دەرکردنمان لێدەکەن، چونکە گرێبەستمان نییە یان گرێبه‌سته‌كانمان تەواو نییە.