کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌ی “هه‌لیلان”ی ئیلام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی  جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی پاراستن، خۆێندنه‌وه‌ی كۆنتۆر و كرێكارانی ناسراو به‌ “ئاودار” له‌ ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ناوچه‌ی “هه‌لیلان”ی ئیلام، به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی په‌رداخت نه‌كراوی خه‌ڵك له‌ سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن: خه‌ڵكی ئۆستانی ئیلام و ناوچه‌ی “هه‌لیلان” خه‌ڵكێكی هه‌ژارن و داهاتێكی ئه‌وتۆیان نییه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ زۆر جار ناتوانن پاره‌ی ئاوی مانگانه‌یان په‌رداخت بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ كه‌ نرخی ئاو، كاره‌با و گاز پێنج هێنده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌شێكی زۆر له‌ خه‌ڵك توانای په‌رداختی پاره‌ی ئاویان نه‌ماوه‌ و گۆشاره‌كه‌ له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، مانگانه‌ ته‌نیا شه‌ش ملیۆن حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و هه‌ر مانگ بڕی ٢ملیۆن و چوارسه‌دهه‌زار تمه‌ن له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ بیانووی “په‌رداخت نه‌كرانی قه‌بزی ئاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌” كه‌م ده‌كرێت و ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵت گۆشاری بۆ ئێمه‌ و بنه‌ماڵه‌كانمان هاوردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی دیاربه‌كر بۆ سه‌ر به‌نكراوانی ئه‌و زیندانه‌

komalah

مانگرتنی پناخوازێكی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر

komalah

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی شه‌ممه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٥ كه‌س

komalah

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “ئێران ئۆفۆق”ی دێهلۆڕان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی كرێكارانی دارتاش له‌ شاری سنه‌

komalah