کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركاه سالسی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی كرێكانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتیه‌كانی ٢١، ٢٥، ٣٧، ٣٨، ٤٥، ٨٠ و ٨١ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه‌. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و گرێبه‌سته‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار، دابینكردنی نه‌وت كار و بۆنی كرێكاری بوون.