ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی قوم له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و داوایان كرد حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت.
به‌وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگانه‌مان پاش دوو مانگ په‌رداخت ئه‌كرێت و گوشاری زۆری بۆ ژیان و مه‌عیشه‌تمان هێناوه. كرێكاران ده‌ڵێن، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان وه‌لابنێت و كۆتایی بێنێت به پێدانی حه‌قده‌ستی قه‌تره‌چكانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییمان دابین بكات و گرێبه‌سته‌كانمان له قه‌راردادیه‌وه بگۆڕێت بۆ هه‌میشه‌یی.